........ ......

فارسی نهم. درس5 فارسی نهم

نوشت سه جمله ی کردی درباره‌ی معلم حتما کردی ورعایت کلمات کردی داشته باشه به همه معرکه میدم

جواب ها

،،،،،،،، اِ

فارسی نهم

مامۆستا» ? مامۆستا خۆشم ئەوێیت و ڕۆژی تۆ جەژنی منە ڕیزی تۆ بەرز و بڵیندە سەد هیندی بەژنی منە خێر و چاکەت نابڕێ قەت، هەروەک بەحری بێ‌بنە ڕۆڵی تۆ زۆرباش ئەزانێ، هەرچی دۆست و دوژمنە ئەرکی فێرکردن گرینگە، کاری پێغەمبەر بووە کێ ئەڵێ خزمەت بە میلله ت سوک و بێ‌لەمپەر بووە؟! عیلم و دین با کەس نەڵێ: ناکۆکن وێکڕا ناحەوێن ڕوح لە جەستە دەرکەوێ، کوا له بۆ ژین،ما هەوێن؟ گه‌ل هه‌ویستی و خۆ نەویستیت، خوا پەرەستیت زەق ئەکا مێهرەبانی و خۆشەویستیت، کار لە بەردی ڕەق ئەکا مامۆستا باسکی بەهێز و بڕبڕەی پشتی گەلە تا لە دەستت نەچووە، حەیفە، باش بقۆزە ئەم هەلە بەرهەمی ژینمان مناڵە، باش له بۆن پەروەردە کە تۆوی خەرمانی نەیاران، قەت بە هزری وەر مەکە ساختومانی نیشتیمان با توشی دەرز و لەرز نەبێ قامکی حەسرەت ناگەزێ، شوان های ژ گورگ و پەز هەبێ خواردنت خەمی مناڵه و خەوتنت خەونی وڵات هەست و ویستت هیچ نەویستن، هەربژی و بیستت خەڵات دەنگی زەنگت نەغمەی ئازادی بە گوێم ئاشنا ئەکا پێنوست هاتوە زمان و ڕەمزی مان، مانا ئەکا ئەی سۆمایی هەر دوو دیدە، ئاسۆی روون بێ تۆ ونە وەی دڵی خوێن بەخشی کۆمەڵ، بێی تۆ چارە مردنە چی لە زانستی نە‌یار کەم، ژین و ژان لێک جوێ نەکا؟! چی لە یاری بێ‌سەواد کەم، فەرقی خاکە و خوێ نەکا؟ ئەی «شیار» هۆشیار بە بەسسە، باسی دونیا بێ‌مفایە باقی‌بوون هەر بۆ خودایە و باقی بـەقای، بێ‌بـەقایـە ✍️ شه فیع جه هانگیری « شیار » – شنۆ سلام لطفا تاج

سوالات مشابه درس5 فارسی نهم

Ad image

جمع‌بندی شب امتحان فیلیمومدرسه

ویژه اول تا دوازدهم

ثبت نام